40
زووم..
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی لەگەڵ شاندی هەرێم رێککەوتووە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 11.
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێک، ئاماژەى بەوەش کرد، لەمڕۆوە پارەی مووچەی مانگی 11ـی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا وەزارەتی دارایی عێراق جەختیکردووەتەوە، دەبێت هەرێمی کوردستان پابەند بێت دابەشکردنی مووچەی مانگی 10.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى لەبارەى دابەشکردنى مووچەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رۆژى سێ شەممەوە دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت و هەر کاتێک پارەى دیکە لە بەغدادەوە هات، مووچەى مانگەکانى تریش دابەش دەکرێت.