32
هێزەکانی ئەمریکا ئاڵای وڵاتەکەیان لەسەر دامەزراوە فەرمییەکانی خۆسەری دیموکراتی لە کۆبانێی رۆژاڤای کوردستان هەڵدا.
جیهاد نەبۆ، زوومى رۆژاڤا گواستیەوە، ئاڵاکەی ئەمریکا لەسەر باڵەخانەى ئەنجومەنى جێبەجێکارى کانتۆنى فورات هەڵدراوە.
جگە لە هەڵدانی ئاڵاکە، هێزەکانى ئەمریکا لە کۆبانێ جێگیرکراون.
هەڵدانی ئاڵای ئەمریکا و جێگیرکردنی هێزی وڵاتەکە لە کۆبانێ لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە تورکیا و گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی هەسەدە لە کۆبانێ، بەتایبەت بۆسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق، هەوڵێکی ئەمریکییەکانیش هەبوو بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام سەرینەگرت.