37
زووم..
هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات لە سوریا (پەیەدە) پێشوازی لە لێدوانەکەی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سوریا دەکات لەبارەی کوردەوە و لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، بە گرنگییەوە لە لێدوانەکەی ئەحمەد شەرع تایبەت بە کورد و پرسی کورد دەڕوانن و قسەکانی ئەرێنی و بنیاتنەرن.
دەشڵێت، کورد هێزی سەرەکیی پارێزەری یەکپارچەیی سوریا بووە و بەشداریی کورد لە قۆناغی راگوزەر و بونیاتنانی سوریای نوێ گرنگە و پێویستە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ پێکهاتەی کورددا بکرێت.
پەیەدە دەشڵێت، بۆ گەیشتن بە گفتوگۆ پێویستە هێرشەکانی سەر باکوور و خۆرهەڵاتی سوریا رابگیرێن و ئاگربەست لە تەواوی سوریا رابگەیەنرێت و کۆبوونەوەیەکی نیشتمانیی سوری بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان رێکبخرێت.