60
زووم..
سەرچاوەیەک بە زوومی راگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 11ـی دا.
سەرچاوەیەک لە ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق بە زوومی راگەیاند، “تەیف سامی پێیگوتووین، نابێت ئەمڕۆ بڕۆنەوە تا مووچەی مانگی 11ـی هەرێم رەوانە نەکەن.”
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی راگەیاند.
نزیکەی 60 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و لەزۆربەی فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکان بایکۆتی دەوام کراوە. دواینجار مووچە دابەشکرا رۆژی 18-10-2024 بوو کە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی نۆیان وەرگرت.