زووم..
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، گفتووگۆکانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدادلەبارەی مووچە ئەرێنی بوون و رۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت.
وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا باسی سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغداد دەکات و دەڵێت، لە گفتووگۆکاندا لێکتێگەشتنی هاوبەش هاتوونەتە دی، هەر بۆیە رۆژی سێشەممە 17-12-2024 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی 60 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و بەشێکی زۆری قوتابخانە و فەرمانگەکان لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی دیکە، وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، “لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.”