زووم..
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان کوژاوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانیش دەڵێت، هۆکاری کوژانەوەکە دابەزینی پەستانی غازە لە کێڵگەی کۆرمۆر.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەلێت، لە کاتژمێر 4:30ـی خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز لە کۆمپانیای دانەغاز، کوژانەوە لە سەرجەم یەکەکانی وێستگەی بەرهەمهێنانی غازی سلێمانی روویداوە.
دەشڵێت، بەهۆی ئەم رووداوەوە کارەبای هەموو هەرێمی کوردستان کوژاوەتەوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ئەم زانیارییەی بۆ زووم پشتڕاستکردەوە.
کارەبای سلێمانی دەشڵێت، لە ئێستادا تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی ناوەندی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی شارەكان لە ئامادەباشیدان بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتیە و دابەشكردنەوەی كارەبا.