زووم..
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەکردنی گرفتی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ و پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 12 لە بەغدادن.
هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک لە بەغدادن و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ پرسی مووچە کۆدەبنەوە.
هونەر جەمال گوتیشی، شاندەکە بۆ داواکردنی 270 ملیار دیناری دیکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 12 و تاوتوێکردنی هەمواری یاسای بودجە و پشکی هەرێم لە بودجەی 2025 چوونەتە بەغداد.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بەغداد 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 و 430 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 ناردووە، بڕیارە بەمنزیکانە 759 ملیار دیناری دیکەش بۆ مووچەی مانگی 11 بنێرێت.