31
زووم..
چوار بەرپرسیی سوری بە ئاژانسی رۆیتەرزیان رایگەیاندوە، سوپای روسیا بنکە سەرەکییەکانی لە سوریا چۆڵ ناکات، تەنها خۆی لە بەرەکانی شەڕ دووردەخانەوە.
ئەو چوار بەرپرسە دەڵێن، مۆسکۆ تەنها دەیەوێت بە کشانەوەی هێزەکانی لە باشووری سوریا خۆی لە بەرەکانی شەڕ لەو وڵاتە بەدوور بگرێت و نیازی نییە هێزەکانی لە دوو بنکە سەرەکییەکەی لە سوریا بکشێنێتەوە ئەوانیش بنکەی ئاسمانیی حومەیمیم لە لازقیە و بنکەی هێزیی دەریایین لە تەرتوس.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو، رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی دیمەنی فڕۆکەی بارهەڵگری لەنێو بنکەکانی روسیا بڵاوکردەوەو رایگەیاند، روسیا سیستمی بەرگریی ئێس 400 و هێلیکۆپتەر و کەرەستە جەنگییە قورسەکانی دیکەی لە سوریا دەگوازێتەوە.