47
زووم..
ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی، فەرماندەی گشتیی دەسەڵاتی نوێی سوریا، بۆچوونی خۆی لەسەر کوردی سوریا دەربڕی و گوتی، لەمەودوا ستەم لە کورد ناکرێت.
ئەحمەد شەرع لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسیێک لەبارەی کورد گوتی، ئەوان بەشێکن لە نیشتیمانی سوریا، ستەمێکی زۆریان لێکراوە و چیتر ئەوە روونادات.
فەرماندەی گشتیی دەسەڵاتی نوێی سوریا لەگەڵ ئەوەشدا گوتی، جیاوازی لە نێوان کورد و پەکەکە هەیە.
ئەحمەد شەرع، کە سەرۆکی دەستەی تەحریری شامە، لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە، بەڵام بووەتە رەمزی سەرەکی رووخاندنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد.
تەحریری شام لەماوەی 11 رۆژدا توانی پێشڕەوەییەکی چاوەڕواننەکراو بکات و کۆتایی بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی بەشار ئەسەد بهێنێت.