33
زووم..
سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە رایگەیاند: ئەو سیاسەتەى سەرۆککۆمار، سەرۆکی میت و وەزیری بەرگریی تورکیا لەسەر سوریا پەیڕەویان کردووە سیاسەتێکی دروست بووە.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى قەرار، ئەحمەد داودئۆغڵو لەمیانەى بەشداریکردنی مەراسیمی پێنجەمین ساڵیادی دروستبونی پارتەکەیدا، پەیامێکی بۆ ئاک پارتییەکان نارد و رایگەیاند: خوشک و براکانم لەنێو ریزەکانی ئاک پارتی من لە ئێوە نیگەران نیم. من یەکێک بووم لە ئێوە و تائێستاش خۆم بە یەکێک لە ئێوە دەزانم.
داودئۆغڵو راشیگەیاندووە، بانگەوازەکەى دەوڵەت باخچەلی بۆ دەم پارتی و ئۆجالان بە گرنگ دەزانین و پارتەکەیان پشتیوانی تەواوی بانگەوازەکانی ئاشتی دەکات.