29
زووم..
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە بەرواری نۆ بۆ 13ـی کانونی یەکەم لەسەرتاسەری تورکیا حەوت هەزار و 621 پەنابەری سوریی بە یەکجاریی گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنکا، عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، تاکو پێش روخانی رژێمی بەشار ئەسەد ژمارەى ئەو پەنابەرە سورییانەى لە وڵاتەکەیدا بە خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، رۆژانە لەنێوان هەزار و 100 بۆ هەزار و 150 پەنابەر بوو کە لە دەروازە سنورییەکانەوە گەڕانەتەوە بۆ سوریا.
بە گوێرەى ئامارە فەرمییەکانی حکومەتى تورکیا، تاکوو پێش نۆی کانونی دووەم ژمارەى پەنابەرە سورییەکان لە تورکیا سێ ملیۆن و 96 هەزار و 157 کەس بووە.