23
زووم..
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا شایستەی دارایی مانگی ٧ و ٨ـى مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت و هەر پەروەردەیەکیش چەکی بانکی ئامادەبێت، دەتوانێت پارەکە وەربگرێت.
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لەوبارەیەوە بە زوومى گوت، لەم هەفتەیەدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی شایستەی مانگی 7 و 8 مامۆستایانی گرێبەست، بە شێوەی مقطوعی و بەیەکەوە دەبێت، کە بڕەکەی 400 هەزار دینارە و بەگوێرەی بەشەوانەیە.
نوێنەرەکەى مامۆستایانی گرێبەست دەشڵێت، لە سبەی یەکشەممەوە هەر پەروەردەیەک چەکی بانکی ئامادە بێت، دەتوانێت سەردانی بانک بکات بۆ وەرگرتنی پارە.