زووم..
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە دەڵێت، یەکێتیی نیشتمانیی کورد لە سوریا بووەتە پێویستییەکی مێژوویی بۆ ئەم قۆناغە و داوا لە هەموو لایەک دەکەن بەشداری لە بنیاتنانی داهاتووی سوریایەکی دیموکراسى و فرەیی بکەن.
مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکیدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس دەڵێت، ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کورد لە سوریا پێویستییەکی مێژووییە و وەڵامدەرەوەی مەترسییەکانی ئەم قۆناغەیە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکات خۆیان لە بەرژوەندیی حزبی بەدوور بگرن و وەڵامی بانگەوازە جەماوەرییەکانی گفتوگۆ و یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی بدەنەوە.
دەشڵێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین مامەڵەی باش لەگەڵ هەوڵەکانی ئێستا بۆ بەدیهێنانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد بکەن لە سوریا، بۆ ئەوەی بگەن بە هەڵوێستێکی پشتیوانیکار لە گفتوگۆی سوری و بەشداریکردن لە بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراتی و فرەیى.