29
زووم..
بەیانیی ئەمڕۆ لە دوای ئەوەی رۆژنامەنووسێکی تورک بەهۆی چاوپێکەوتنى لەگەڵ ساڵح موسلیم بە تۆمەتی پیاهەڵدان بە تاوان و تاوانبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرابوو، ئازادکرا.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى تی 24، نەفشین مەنگو، ژنە رۆژنامەنووسی تورک بەهۆی سازدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە، بەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا و لە دوای ئەوەی پۆلیس گوتەی لێوەرگرت، ئازادکرا.
پێگەى تی 24 دەڵێت، ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووسە بەمەرج بووە و قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی لێکراوە.
نەفشین مەنگو، یەکێکە لە رۆژنامەنووسە دیارەکانی تورکیا، ساڵانێکی زۆر بێژەری کەناڵی سی ئێن ئێن تورک بووە و ماوەیەکە لەڕێی کەناڵی یوتیوبەوە کاری رۆژنامەنووسیی خۆی دەکات.