24
زاخۆ بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە ئاکرێى بردەوە، هەندرێن و پیشەسازیش لە یاریگاى خۆیاندا یەکسانبوون.
ئەمڕۆ لە هەفتەى هەشتەمى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان سێ یارى بەڕێوەچوون، یانەى زاخۆ لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى ئاکرێى کرد.
یانەى خاوەن یاریگا و هاندەر بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و بە کۆکردنەوەى ١٥ خاڵ و بەکاتى سەرکەوت بۆ پلەى دووەمى ریزبەندى خولەکە.
لە یارییەکى دیکەدا، هەردوو یانەى هەندرێن و رزگارى لە یاریگاى یانەى یەکەم رووبەڕووى یەکبوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
هەروەها یانەى رانیەش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى پیشەسازى یاریکرد و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون.