26
زووم…
بڕیار ئازاد، سەرۆکی کۆمەڵەی کارگێڕیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەى دواکەوتنى مووچە و بایکۆتى کارمەندانى تەندروستیی سلێمانییەوە دەڵێت، بەناچاری بڕیاری بایکۆتیان داوە لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان، جگە لە بەشە هەستیارەکان.
حەوت کۆمەڵە و سەندیکاى تەندروستیى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، بە وەرگرتنی تەنها مووچەى مانگى 10 بایکۆت ناشکێنن و دەبێت مووچەى مانگەکانى 10 و 11 و 12 وەربگرن.