27
زووم..
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند گەلی سوریا شۆڕشیان لە دژى بەشار ئەسەد بەرپا کرد، و ئیدی رژێمی ئەسەد کۆتایی هاتووە و ناوى چووەتە مێژووەوە. دەشڵێت، سەرلەنوێ باڵیۆزخانەیەکان لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەکەنەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەی پارتەکەیدا لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، گوتارێکی دا و گوتی، ئەسەد بووەتە هۆکاری کوشتنی یەک ملیۆن کەس و لە ماوەى یەک شەودا بەناچاری لە وڵاتەکەى خۆی هەڵات.
ئەردۆغان دەشڵێت، سەرلەنوێ کۆنسوڵخانەى وڵاتەکەیان لە دیمەشق لە دوای 12 ساڵ کردەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا دەشڵێت، وڵاتەکەی پاڵپشتی و هاوکاریی گەلی سوریا و بونیادنانەوەى ژێرخانەکەی دەکات.