زووم…
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەکردنی گرفتی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ و پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 12 دەچێتە بەغداد.
هونەر جەمال گوتبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک دەچێتە بەغداد و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
هونەر جەمال گوتیشی، شاندەکە بۆ داواکردنی 220 ملیار دینار بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 12 و تاوتوێکردنی هەمواری یاسای بودجە و پشکی هەرێم لە بودجەی 2025، دەچێتە بەغداد.
پێشتر بەغداد 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 و 430 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 ناردووە، بڕیارە بەمنزیکانە 759 ملیار دیناری دیکەش بۆ مووچەی مانگی 11 بنێرێت.