زووم..
حکومەتی راگوزەری سوریا، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشى نێودەوڵەتى دەکات ئیسرائیل ناچار بە کشانەوە لە خاکی وڵاتەکەی بکرێت.
حکومەتی راگوزەری سوریا لەڕێی باڵیۆزی وڵاتەکەی دوو نامەى ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، داوادەکات هەرچی زووە ئیسرائیل لە باکووری خاکی سوریا بکشێتەوە و دەستبەجێ هێرشەکانی رابگرێت.
حکومەتی راگوزەری سوریا دەڵێت، سەرباری ئەوەی ئیسرائیل بۆردوومانی خاکی سوریا دەکات، بە قوڵای 25 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکەکەمان.
قوسەی زوحاک، باڵیۆزی سوریا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت، ئەوان لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی راگوزەری سوریادا کاردەکەن، سوریا ئێستا لە قۆناغێکی نوێدایە خەڵکەکەی هیواخوازی دامەزراندنی دەوڵەتێکە یاسا تێیدا سەروەربێت و سوپای ئیسرائیل لە ناوچەکانی سوریا بکرێتە دەرەوە.