دۆسیەى دەستدرێژیە سێکسیەکەى کیلیان ئێمباپێ لە سوید بەهۆى نەبوونى بەڵگەوە داخرا.
رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى ئیسپانى ئاشکرایکرد، داواکارى گشتى سوید دۆسیەکەى کیلیان ئێمباپێى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى ریاڵ مەدریدى داخستووە، کە بە دەستدرێژى سێکسى بۆ سەر ئافرەتێک تۆمەتبارکرابوو.
مۆندۆ روونیکردووەتەوە، داخستنى دۆسیەکە بەهۆى ئەوەوە بووە هیچ بەڵگەیەک نەبووە تۆمەتەکەى سەر ئێمباپێ بەسەلمێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هێرشبەرە فەڕەنسیەکە چەند رۆژێک پێش ئێستا لە چاوپێکەوتنێکدا، باسى لەوەکرد، زانیارى لەسەر ئەو رووداوە نەبووە و لە رێگەى راگەیاندنەکانەوە بە دۆسیەکەى زانیوە.
دووپاتیکردووەتەوە، هیچ پەیوەندییەکى لە سویدەوە پێوەنەکراوە و ئەگەر پەیوەندى پێوەبکرێت دەچێت بۆ سوید و ئامادەى دادگا دەبێت.