زووم..
لە شاری لازقییە کە بە لانکەی جەماوەریی دەسەڵاتی ئەسەد تەماشا دەکرا، ئاهەنگ و خۆشی عەلەوییەکان بەشێوەیەکە، لە دوژمنانی ئەسەدیش نەبیراوە.
خەڵکی شارەکە رژاونەتە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، سەرگەرمی ئاهەنگ و خۆشین بەبۆنی کۆتایی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد.
لە کاتێکدا لە ماوەی پێنج دەیە لە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد، لازقییە کە گرنگییەکی تایبەتی ستراتیژی و سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە، بە هێمای دڵسۆزی بۆ رژێمەکەی بەشار ئەسەد ناسرابوو، چونکە ئەم شارە شوێنی زۆرینەی عەلەوییەکانە، کە لایەنگرانی سەرەکی رژێمی ئەسەد بوون.
بەهۆی ئەوەی بنەماڵەی ئەسەد لە کەمینەی عەلەوی بوون و ئەو کەمینەیە ئێستا لە ژێر مەترسیی گروپی تەحریری شام و گروپە توندڕەوەکاندان، خۆشحاڵیی بەربڵاوی خەڵک لەم ناوچەیەدا دەریدەخات کە تەنانەت لە نێو لایەنگرانی سەرەکی ئەسەددا ناڕەزایی زۆر هەبووە.