55
زووم..
کەشناسی پێشبینیکردووە، بەفر سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم دەبارێت، دواتر کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی سنووری سۆران، بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەو دەڤەرە دەبارێت.
هەروەها لە بارەی کەشی سبەینێ کەشناسی پێشبینی کردووە، لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر بەردەوام بێت، بەتایبەتی لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین، پاشان کاریگەری شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، تا رۆژی شەمە بەردەوامدەبێت، بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما 7 پلە دادەبەزن.