زووم..
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێت، بۆریس پیستۆریەس جەختیکردەوە ئەرکى هێزەکانیان لە هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبن.
سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سوريا، کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر ئەرک و چالاکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دۆخی گشتیی عێراق، تاوتوێ کران.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانى ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردوووە، بهتايبهتى رۆڵی ئەڵمانیا لە لە شەڕی دژی داعشدا و پرۆسهى يهكخستنهوهى پێشمهرگه.
بەگوێرەى راگەیەنراوەکە، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختیکردووەتەوە لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاویکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دوو رۆژە گەشتێکی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە، لە بەغداد لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوتا عێراقییەکەی سابت عەباسی کۆبووەوە و گۆڕانکارییەکانی سوریا تاوتوێکران.