26
زووم..
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دڵنیایی دەدات لە پاراستنی روفات و شوێنە مێژووییەکان و گەڕانەوەیان بۆ شوێنی رەسەنی خۆیان.
مەزڵوم عەبدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، لە سەردەمی هەڕەشەی داعش لە ساڵی 2015 هاوکاربوون لە پاراستنی تەرمی سلێمان پاشا و گواستنەوەی بۆ ناوچەی ئاشمە.
دەشڵێت، ئەمڕۆ دووپاتیدەکەنەوە پابەندن بە پاراستنی ناوچە مێژووییەکان و ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەماهەنگیدابن بۆ گەڕاندنەوەی روفات و شوێنەوارەکان بۆ مەزاری رەسەنی خۆیان، بەومەرجەی بگونجێت لەگەڵ رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی پێشوو بە رێزگرتنی تەواوەتی لە میراتە کولتورییەکان.