زووم..
لە رووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکە بریندار بوون.
زوومی گەرمیان گواستییەوە، شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی بەردەسور لە نێوان کەلار- باوەنور روویداوە، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە دەستبەجێ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا، دوو منداڵی دیکە بەهۆی سەختی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانە کران، دوای چەند کاتژمێرێک لە مانەوە، ئەوانیش گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، سیان لەو منداڵانە خوشکن بەناوەکانی لیا، پەریا و سارا ئەمیر مەحمود. ئەو منداڵە کچەی تریش کە گیانی لەدەستداوە ناوی ڤارین کاروانە.
هەر لە رووداوەکەدا پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی گوازراونەتەوە.
هەر دوێنێ لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لە شەقامی بازنەیی کەلار، پێکدادان لە نێوان ماتۆرسکیلێک و پیکابێک روویدا، سێ کەسی دیکە برینداربوون.