61
زووم..
ئەحمەد شەرع فەرماندەی ئیدارەی نوێی سوریا و سەرۆکی دەستەی تەحریر شام داوا لە هاووڵاتییانی سوریا دەکات سوریای داهاتوو بنیادبنێن.
ئەحمەد شەرع لە کاتی سەردانکردنی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە دیمەشق گوتی: ئەو خەڵکەی ئاوارەبوون، ئەوانەی داوای مافی پەنابەرییان کردووە، ئەوانەی هەڵاتوون، پێویستە بگەڕێنەوە لەپێناو بنیادنانەوەی سوریا.
گوتیشی، هیچ شتێک لەوە ناوازەتر نییە گەلی سوریا بەیەکەوە کۆبکرێنەوە، دەسەڵاتی پێشوو خەڵکی زۆر لە یەک جیاکردەوە، پێویستە ماف بۆ شام و دیمەشق بگەڕێنینەوە، ئەمەش لە رێی گەڕانەوەی شکۆ و رێز بۆ خەڵکەکەی تا سەرلەنوێ بە شێوازێکی دروست بنیادیبنێینەوە.