زووم..
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بڕیارێکی ناپەبەنددا کە زۆرینەی وڵاتان دەنگیان پێدا و ئەمریکا و ئیسرائیل دژی وەستانەوە، داوای ئاگربەستی خێرا و بێمەرجی غەزەی کرد.
بڕیارەکە 158 دەوڵەت دەنگیان پێدا و نۆ دەوڵەت دەنگیان لە دژی دا، 13 دەوڵەتیش بێلایەن بوون، لە بڕیارەکەدا داوای ئاگربەستی خێرا و بێمەرجی غەزە و ئازادکردنی خێرا و بێمەرجی سەرجەم بارمتەکان کراوە.
ئەم بڕیارە بەنزیکەیی هاوشێوەی ئەو پڕۆژەیاسایەیە کە مانگی رابردوو ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڤیتۆی لە دژی بەکارهێنا.
هەر دوێنێ کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پڕۆژەبڕیارێکی دیکەی پەسەندکرد کە دەنگی 159 وڵاتی بەدەستهێنا و پەیوەستە بە چارەنووسی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ فریاکەوتن و کاروباری پەنابەرانی فەلەستین “ئۆنروا” لە غەزە.