زووم..
رۆژنامەی ئیقتیسادی میللی ئێرانی دەڵێت، لەسەر ئاستی جیهان ئێران لە نەشتەرگەری لووت پلەی یەکەمی گرتووە و لەنێو مێردمنداڵان لە زیادبووندایە.
رۆژنامەکە باس لەوە دەکات، نەشتەرگەریی جوانکاری لەنێو مێرمنداڵان بەتایبەتی لە نێوان تەمەنی 14 بۆ 18 ساڵدا لە زیادبووندایە.
عەلیرەزا سابیری، سکرتێری کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری ئێران بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، لە هەر 100 نەخۆش 30 دانەیان جوانکارییان دەوێت.
هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە، پسپۆڕانی دەروونی هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم رەوتە رەنگە لە داهاتوودا ببێتە هۆی تێکچوونی دەروونی و کێشەی متمانە بەخۆبوون.
رۆژنامەکە دەشڵێت، شارەزایان ئامۆژگاری خێزانەکان دەکەن، مل بۆ داواکارییە دەستبەجێیەکانی منداڵەکانیان نەدەن و ژیرانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.