25
زووم..
حسێن رەحیمیان، بەڕێوەبەری گشتیی سزاکانی نیشتەجێبوونی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، کرێی خانووبەرە لە پارێزگای سنە بۆ دووهێندە بەرزبووەتەوە، دەشڵێت، ئەو بەرزبوونەوەیە جێی سەرسوڕمانە.
رەحیمیان ئاماژە بەوەش دەکات بەرزبوونەوەی نرخ وایکردووە زۆرێک لە کرێچییەکان نەتوانن کرێی خانوو بدەن، ناچارن بڕۆنە ئەو ناوچانەی بارودۆخی ژیانیان سەختتر دەکات.
شارەزایانی ئابووری هۆکاری ئەم قەیرانە بە کەمبوونەوەی دابینکردنی خانووبەرە، زیادبوونی تێچووی بیناسازی و دۆخی نالەباری ئابووریی ئێران دەزانن.
هاوکات نەبوونی چاودێریی پێویست و زیادبوونی بازرگانەکان، بازاڕی خانووبەرەیان زیاتر تێکداوە.