30
بەهۆى پێکانەکەیاوە کیلیان ئێمباپێ لە دوو یارى داهاتووى ریاڵ مەدرید بێبەش دەبێت.
کیلیان ئێمباپێى فەڕەنسى ھێرشبەرى ریاڵ مەدرید، کە لە یارییەکەى بەرامبەر ئەتەلانتا لە چامپیۆنز لیگ گۆڵێکی تۆماربکات، لە خولەکى ٣٦ى تایمى یەکەمدا بەهۆى پێکانەوە دانیشت.
رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە لە شارى وەرزشى ڤاڵدیبیباس پشکنیننى پزیشکى ورد بۆ پێکانەکەى هێرشبەرە فەڕەنسیەکە ئەنجام دەدرێت، بۆ زانینى جۆرى پێکانەکەى.
ئاس باسى لەوەکردووە، ئێمباپێ بەهۆى پێکانەکەیەوە ئامادەى یارى داهاتووى ریاڵ مەدرید بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ لە لالیگا و یارى کۆتایى جامى کیشوەرەکانى یانەکان لە ١٨ى ئەم مانگە ناکات.