26
زووم
لە کردنەوەى بۆرسەى ئاسیا نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بۆ 72 دۆلار و 95 سەنت و خاوى تەکساسیش بۆ 69 دۆلار و چوار سەنت بەرزبووەوە.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، راپۆرتەکانى بانکى گەلى چین دەریدەخەن، بەنیازە لە ساڵى 2025 سیاسەتێکى دارایى نەرم پەیڕەو بکات و هانى کۆمپانیاکان بدات بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانیان، ئەوەش لە مانگى تشرینى دووەمى ئەمساڵەوە هەستى پێکراوە، کە ئاستى هاوردەى نەوت لەو وڵاتە بەراورد بە مانگەکانى رابردوو زیادیکردووە.
هەروەها، هاتنى وەرزى سەرما لە ئەوروپا هۆکارێکى دیکەیە بۆ بەرزبوونەوى نرخى نەوت، لەبەرئەوەى هاوردەکردنى نەوت لە سەرەتاى ئەم مانگەوە لەلایەن وڵاتانى ئەوروپاوە زیادیکردووە.