زووم..
وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە مۆڵەتی سەردانی کردنی شاندی دەم پارتی بۆ لاى عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاند، کار دەکەن بۆ ئەوەی رۆژێکی گونجاو دەستنیشان بکەن.
بەگوێرەى هەواڵێکی پێگەى ئامیدا خەبەر، یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاندووە، داواکارییەکەى هاوسەرۆکەکانى دەم پارتییان وەرگرتووە و لە ئێستادا هەڵسەنگاندنى بۆ دەکەن بۆ ئەوەی رۆژێکی گونجاو دەستنیشان بکەن شاندى دەم پارتی سەردانی ئیمڕاڵی بکەن.
لە رابردوودا، دەولەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، چەند جارێک بانگەوازی کرد رێگا بدرێت شاندی دەم پارتی دیدار لەگەڵ عەبدولا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە ئەنجام بدەن.
هەفتەى رابردووش تولای حاتیم ئۆغوڵاری و تونجەل بەکرهان، هاوسەرۆکەکانی دەم پارتی داواکارییان پێشکەش کرد بۆئەوەى سەردانی دوورگەى ئیمراڵی بکەن و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.