50
زووم..
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر و باران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
دەستەکە لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ چوار رۆژی داهاتوو بڵاوکردووەتەوە.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی، لە رۆژی پێنجشەمەوە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چەند پلەیەک دادەبەزن .
رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور یان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمیش ئەگەری بارانبارین هەیە.
رۆژی شەمەی داهاتوو ئەگەری بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و بە گشتیش لە تەواوی عێراق پلەکانی گەرما دادەبەزن.