زووم..
چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێن، نزیکەی 40 تەرمیان لەنێو نەخۆشخانەی حەرەستا لە نزیک دیمەشق دۆزیوەتەوە، نیشانەی ئەشکەنجەیان پێوە دیارە.
محەمەد حاج، چەکدارێکی بەرەی ئۆپۆزسیۆنە و دەڵێت، دیمەنی تەرمەکان باوەڕپێنەکراو بووە و نیشانەی ئەشکەنجەی قورسیان پێوە بووە، هەندێکیان چاویان دەرهێنراوە، هەندێکی دیکەیان دانەکانیان تێکشکێنراوە و خوێن بە جەستەیانەوە مەییوە.
لە دیمەنەکانی ئاژانسی فرانس پرێسدا دەردەکەوێت، دانە دانە ئەو تەرمانە خراونەتە کیسەی عەلاگەوە و ژمارەیان لێدراوە، هەندێکیشیان ناویان لەسەرە.
دوای ئەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا و رووخاندیان، زۆربەی چاوەکان چوونەسەر زیندان و ناوەندەکانی دەستگیرکردن لە دیمەشق و دەوروبەری، بەگوێرەی زانیاریی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، خراپترین جۆرەکانی ئەشکەنجەدان لەو شوێنانە بەدی کراون.