44
زووم…
ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەستەی تەحریر شام رایگەیاند، دەسەڵاتی نوێی سوریا بەمزووانە یەکەم لیستی ناوی ئەو بەرپرسانە بڵاودەکاتەوە کە تێوەگلاون لە ئەشکەنجەدانی گەلی سوریا.
بەیانی ئەمڕۆ ئەبو محەمەد جۆلانی لە راگەیەندراوێکدا گوتی، پاداشتی ئەو کەسانە دەکەن زانیاریان لەبارەی ئەو بەرپرسانەی ئاسایش و سوپای سوریا پێدەدەن کە لە تاوانی جەنگ و ئەشکەنجەدانی گەلی سوریاوە تێوەگلاون.
گوتیشی، ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگ دەدۆزنەوە، داوا لەو وڵاتانە دەکەن کە پەنایان بۆ بردوون، رادەستیان بکەنەوە.
هەروەها پابەندن بە لێخۆشبوون لەو بەرپرسانەی دەستیان بە خوێنی گەلی سوریا سوور نەبووە و فەرمانی لێخۆشبوونیان بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە کە لە چوارچێوەی خزمەتی ناچاری و زۆرەملێدا کاریان کردووە.