زووم..
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز دەڵێت، ئێران پێش کەوتنی دەسەڵاتی سوریا، متمانەی بە بەشار ئەسەد نەمابوو.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی حکومەتی تاران، هەفتەی رابردوو کاتێک عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سەردانی سوریای کردووە، ئەسەد گوتویەتی، کشانەوەیان لە حەلەب پلانێکی تاکتیکی بووە، ئەگینا دۆخەکە هێشتا لەژێر کۆنترۆڵدایە.
ئەو سەرچاوەیە بە فاینانشیاڵ تایمزی راگەیاند، عێراقچی بە ئەسەدی گوتووە، ئێران ئیدی لە دۆخێکدا نەماوە بتوانێت هێزی پشتیوانیی زیاتر بنێرێتە سوریا.
سەعید لەیلاز، شرۆڤەکارێکی نزیک لە حکومەتەکەی مەسعود پزشکیانە و بە رۆژنامەکەی گوتووە، لەم دواییەدا ئەسەد زیاتر لە هاوپەیمانێک بووەتە بار بەسەر تارانەوە، ئەمەش واتە کاتی تەواوبووە، بۆیە بەردەوامیدان بە پشتیوانیکردن و بەرگریکردن لێی کارێکی لۆجیکی نەبوو.