28
زووم..
بەگوێرەى ئامارەکانی وەزارەتی دادى تورکیا، لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا 709 زیندانی لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، عومەر فاروق، سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی لقی ئەنقەرە رایگەیاندووە داتاکانی وەزارەتی داد جیاوازە و ژمارەى ئەو زیندانییانەى لە زیندانەکان گیانیان لەدەستداوە لەوە زیاترە.
گوتووشیەتی، لەم ساڵانەى دواییدا ژمارەى گیانلەدەستدانی زیندانییەکان زیاتر بووە.
سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی لقی ئەنقەرە راشیگەیاندووە، لە ساڵی 2014 تەنها 365 زیندانی لەنێو زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەمساڵدا لە ماوەى 11 مانگدا ئامارەکە بە قسەی وەزارەتی داد گەیشتووەتە 709 زیندانی، ئەگەرچی زۆر لەوە زیاترە.