زووم..
گیدیۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای راگرتنی هێرشەکانی دژی کورد دەکات و دەڵێت، پاراستنی کورد بۆ داهاتووی سوریا گرنگە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەونایدا گیدیۆن ساعر لەبارەی کوردی سوریاوە گوتی: کورد ئازایانە لە دژی داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتن بەسەر داعشدا، ئەوان بۆ داهاتووی سوریا گرنگن، چونکە هێزێکی سەقامگیرکەرن لەو وڵاتەدا.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی هێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر مەنبجیش قسەی کرد و رایگەیاند، دەبێت ئەو شەڕە رابگیرێت.
لەدوای رووخانی رژێمی ئەسەد گروپە جەکدارەکانی سوریا کە تورکیا پشتگیریان دەکات هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژاڤا دەستپێکردووە، بەتایبەتی شەڕی سەخت لە مەنبج بوونی هەیە.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئەو گروپانە 35 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە، میدیاکانی رۆژاڤاش دەڵێن، بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە بۆ سەر مەنبج 12 هاووڵاتی کوژراون.