زووم..
یەشار یڵدرم یاریدەدەری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) رایگەیاند، بۆ سەقامگیریی تورکیا بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین پەکەکە لە سوریا دەوڵەتێک دروست بکات.
رۆژنامەی تورکگونی تورکی بڵاویکردووەتەوە یەشار یڵدرم رایگەیاندووە، “پەکەکە دوژمنی تورکیایە و دەبێت ئۆپراسیۆنەکان لەدژیان بەردەم بێت.”
یڵدرم دەشڵێت، تورکیا چاوی لە خاکی هیچ وڵاتێکی دیکەوە نییە و دەربارەى گۆڕانکارییەکانی سوریاش ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریان.
گوتەکانی یڵدرم لەکاتێکدایە دوای رووخانی بەشار ئەسەد گروپە چەکدارەکانی نزیک تورکیا هێرشیان بۆ سەر ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا دەستپێکردووە و روانگەی سوری ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەهۆی هێرشی ئەو گروپانەوە لە مەنبج کشاوەتەوە و 35 شەڕڤانیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات میدیاى رۆژاڤا رایگەیاند، بەهۆى بۆردومانى تورکیا 12 کەس لە گوندێکى عەین عیسا گیانیان لەدەستداوە.