71
زووم..
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی راسپاردووە ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 10 رابگەیەنێت و تا کۆتایی ساڵ دوو مووچە دابەشبکات.
ئەو سەرچاوەیە بە زوومی گوت، بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاودەکرێتەوە، پێش کۆتایی ئەم مانگەش مووچەی مانگی 11 خەرج دەکرێت، واتە لەم مانگەدا دوو مووچە بە فەرمانبەران دەدرێت.
سەرچاوەکە گوتیشی، تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگی 12 دیار نییە و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.
یەکشەممەی رابردوو حکومەتی عێراق 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردبوو، بەڵام ئەوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە نەبوو وەریبگرێت، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 200 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.