47
زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا شاری مەنبجیان کۆنترۆڵ کردووە و بەهۆی پێکدادانەکەشەوە 35 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و 15 چەکداریش کوژراون.
روانگەکە دەڵێت، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا توانیان شاری مەنبج کۆنترۆڵ بکەن و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لە شارەکە پاشەکشەیان کردووە.
دەشڵێت، بەهۆی هێرشەکەوە 35 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و 15 چەکداریش کوژراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، گروپە چەکدارەکان بە هاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر شاری مەنبج دەستپێکردووە و دوای شەڕێکی توند کەمێک لەمەوپێش کۆنترۆڵیان کردوە.