یانەی پێشمەرگە نەیتوانی درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات و لە دەرەوەی یاریگای خۆی تووشی شکست بوویەوە.
لە یەکێک لە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراق یانەی پێشمەرگە بووە میوانی مەسافی جنوب.
یارییەکە بەبەهێزی هەردوو یانە دەستیپێکرد، بەڵام یانەی خاوەن یاریگا دەستپێشخەری گۆڵی کرد و لە خولەکی ٢٣ گۆڵێکیان تۆمار کرد و کۆتاییان بەو تایمە هێنا.
تایمی دووەم یانەی پێشمەرگە هەموو هەولێکیدا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام نەیتوانی سەرکەوتوو بێت.
پێش تەواوبوونی یارییەکە بەهۆی شەڕو ئاژاوەوە یارییەکە بۆ ماوەی ١٠خولەک وەستا.
لە کۆتاییدا یارییەکە بەو تاکە گۆڵەی تایمی یەکەم بە سودی مەسافی جنوب کۆتایی هات.
سەرەڕای شکستەکەیان یانەی پێشمەرگە بە 13خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندییە و مەسافی جنوبیش سەرکەوت بۆ پلەی ١١ریزبەندی بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ.