27
زووم..
ماڵپەڕی ئاکسیۆس دەڵێت، بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سوریا نیوەشەوی رابردوو چووەتە بنکەیەکی سەربازیی روسیا هەتا لەوێوە بەرەو مۆسکۆ هەڵبێت.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی ئاکسیۆسی گوتووە، نیوەشەوی رابردوو ئەسەد دیمەشقی بەجێهێشتووە و بەرەو بنکەیەکی سەربازیی روسیا رۆیشتووە و هەتا لەوێوە بچێتە مۆسکۆ.
پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، فەرماندەیی سوپای سوریا ئەفسەرانی سوپای ئاگادارکردووەتەوە لەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا کۆتایی هاتووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دیمەشقی بەرەو شوێنێکی نەزانراو بەجێهێشتووە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش زانیارییەکانی رۆیتەرزی پشتڕاستکردەوە و گوتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەسەد بە فڕۆکەیەک وڵاتی بەجێهێشتووە.