زووم…
پێشمەرگەیەکی ونبوی شەڕی داعش لە زیندانەکانی سوریا ئازادکرا، کە ماوەی 10 ساڵ لە زیندانەکانی حکومەتی سوریا بوو، دوای شکاندنی زیندانەکانی سوریا پێشمەرگەکە ئازاد کرا و دەگەڕێتەوە ئاکرێ.
زوومی دهۆک گواستیەوە، عیسا عەبدوڵا زێباری، پێشمەرگەیەکی هەرێمی کوردستانە و نیشتەجێی ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێیە، دوای ئەوەی بەشداری شەڕی داعشی کردووە، لە ساڵی 2014 کەوتووەتە دەست چەکدارانی داعش و بێسەروشوێن بووە و خانەوادەکەی هیچ هەواڵێکی لەسەر نەزانیوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زوومی دهۆک، پێشمەرگەکە دوای ئەوەی کەوتووەتە دەست داعش و گوازراوەتەوە بۆ سوریا، لەوێ کەوتوەتە دەستی سوپای سوریا، دوای روخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد و ئازادبوونی زیندانییەکان، عیسا عەبدوڵا ئازاد کرا و پەیوەندی بە کەسوکارەکەیەوە کردووە و ئاشکرای کردوە لە ژیاندا ماوە.
زوومی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسوکارەی بەڕێکەوتوون بەرەو سنوری رۆژئاوای کورستان و چاوەڕێی گەڕانەوەی عیسا عەبدوڵان.
ساڵی 2014 و لە سەروبەندی شەڕی چەکدارانی داعش و هێزەکانی پێشمەرگە، زیاتر لە 50 پێشمەرگە بەدیل کەوتنە دەست دەوڵەتی ئیسلامی و چارەنووسیان نادیارە.