40
زووم..
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، فەرماندەیی سوپای سوریا ئەفسەرانی سوپای ئاگادارکردووەتەوە لەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا کۆتایی هاتووە و لە بەیانی ئەمڕۆوە دیمەشقی بەرەو شوێنێکی نەزانراو بەجێهێشتووە.
بەرپرسێکی ئاگاداری سوریا بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوتووە، دەسەڵاتی ئەسەد کۆتایی هاتووە، گرووپە چەکدارەکانی سوریاش دەڵێن، ئێستا ئیدی دیمەشق چۆڵبووە لە ئەسەد.
لە لایەکی دیکەوە روانگەی سوری زانیارییەکانی رۆیتەرزی پشتڕاستکردەوە و گوتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەسەد بە فڕۆکەیەک وڵاتی بەجێهێشتووە.
لە ساڵی2018ـەوە ئەمە یەکەمجارە گرووپە چەکدار و ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا بەوجۆرە بچنە نێو دیمەشقەوە، میدیاکانی سوریا دەڵێن، فڕۆکەخانەی دیمەشق چۆڵکراوە و تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون.