زووم..
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکانی باری کەسی و موڵکوماڵ و لێبوردنی گشتی دەدات
ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، دەنگ لەسەر سێ پرۆژەیاسا مشتومڕهەڵگرەکەی تایبەت بە کورد و شیعە و سونە دەدات و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتی دەکات.
پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەرسێ پرۆژەیاسای باری کەسی و گەڕانەوەی موڵکوماڵ و لێبوردنی گشتی دەنگیان لەسەر دەدرێت.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری پەرلەمان، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆیدا، کە کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لایەنە کوردییەکان بەهۆی لابردنی هەمواری یاسای بودجە لە کارنامەی پەرلەمان، دانیسسشتنەکەیان بایکۆت کرد و بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەکە ئەنجام نەدرا.