72
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەبارەى گرژییەکانى سوریاوە رایگەیاند، سوریا دۆستی ئەوان نییە و پێویستە ئەمریکا کاری بە دۆخی ئەو وڵاتەوە نەبێت.
ترەمپ لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس لەبارەى ئاڵۆزییەکانى سوریا و پەیوەندى بە ئەمریکاوە دەڵێت، ئەوەی لە سوریا دەگوزەرێت شەڕی ئەوان نییە و لێگەڕێن چی روودەدات با رووبدات، پێویستە ئەمریکا خۆی هەڵنەقورتێنێت لەوەی لە سوریا روودەدات.
دەشڵێت، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن خۆیان بۆ جووڵەیەکی گەورە بۆ دەرپەڕاندنی بەشار ئەسەد ئامادە دەکەن و روسیاش ناتوانێت هێرشەکانى چەکدارانى ئۆپۆزسیۆن لە سوریا رابگرێت، چونکە بەهۆی شەڕی ئۆکراینەوە هێزی پێشووی نەماوە.