39
زووم..
دڵشاد میرانى، ئەندامى دەستەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى دەڵێت، ئامادەکارى دەکەن بۆ هەڵدانى خێمە و مانگرتن لە خواردن.
دڵشاد میرانی لەوبارەیەوە بە زوومى گوت، سبەی کۆبوونەوەی دەستەی داکۆکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەنجام دەدەن و بڕیار لە کاتێک دەدەن بۆ هەڵدانى خیمە و مانگرتن لە خواردن.
گوتیشى، بۆ ئەم چەند رۆژە هیچ خۆپیشاندانێک بەڕێوەناچێت و هەڵوێستی دوای خۆپیشاندانیان، کە مانگرتنە لە خواردن، رادەگەیەنن.