زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، گروپە چەکدارەکان بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان و گەیشتوونەتە 10 کیلومەتری باشووری دیمەشقی پایتەخت.
بە گوێرەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا، سوپای حکومەت لە ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشقەوە بەرەو ناوەندی پارێزگای دیمەشق کشاونەتەوە و گروپە چەکدارەکانیش لە بەشی باشووری دیمەشقەوە لە پێشڕەویدان.
هەروەها چەکدارانی دەستەی تەحریر شام چوونەتە ناو شاری حمس و چەند ناوچەیەکی شارەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ سوپای سوریا لە سنووری جۆلان و پێگە سەربازییەکانی پارێزگاکانی قونەیترە و سوەیدا، دەرعا لە باشوری وڵاتەکە کشاوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سوری، لە سوەیدا گرووپە چەکدارە ناوخۆییەکان گرتوخانەی ناوەندی شارەکەیان شکاندووە، زیندانیەکانیان ئازادکردووە، سەربازانی سوریای سوریاش خۆیان و چەکەکانیان رادەستی گرووپە ناوخۆییەکانی سوەیدا کردوە.
بەهەمانشێوە لە پارێزگای قونەیتیرە، سەربازانی سوریا بە ئاڕاستەی دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت کشاونەتەوە و پارێزگای دەرعاش لەلایەن گرووپەکانەوە کۆنترۆڵکراوە.