زووم
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا و ئێران داوای گفتوگۆی نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن، دەستەی تەحریری شامیش بە گروپێکی تیرۆریستی ناودەبات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەستانە، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران کۆبووەوە، دوای ئەوە، لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی دەوحە، قسەیکرد، رایگەیاند، هاوکاریی سوپای سوریا دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان، کە بەگوتەی خۆی، بۆ مەبەستی دروسکردنی گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسیی ناوچەکە بەکاردەهێنرێن.
لاڤرۆڤ دەشڵێت، رۆڵی روسیا رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکانە لە سوریا، تەنانەت ئەگەر وا خۆیان پیشانبدەن، چیتر تیرۆرست نەماون، دەڵێت، دەستەی تەحریری شام گروپێکی تیرۆریستییە.
گوتیشی، لەگەڵ تورکیا و ئێران داوای گفتوگۆی نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکەن، مۆسکۆش دەیەوێت دەوڵەتی سوریا بە یەکگرتووی بمێنێتەوە.